تەقینەوەیەك بەغدای هەژاند

PM:07:51:13/01/2018
كورد میدیا:
تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بەغداد روویدا و بەو هۆیەوە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەگۆڕەپانی عەدەن لە باشووری شاری بەغدای پایتەختی عێراق تەقینەوەیەكی خۆكوژی روویدا بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكانیش چوار لە پاسەوانەكانی (رياض العضاض) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد كوژران.