ئۆتۆمبێلێك ئافرەتێك و منداڵەكەی دەشێلێت

PM:06:22:13/01/2018
كورد میدیا:
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك ژنێك و منداڵێك دەشێلێت و بەو هۆیەشەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر دەكرێت.

رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگەڕەكی گازینۆی قەزای كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری فۆرت ئافرەتێك و منداڵەكەی دەشێلێت".

عەلی جەمال قدووری ئاماژە بەوەش دەكات، منداڵەكە بەناوی (محمد غەفار محەمەد) لەدایكبووی 2013 گیانی لەدەستدا و دایكیشی بەسەختی برینداربووە و لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستی بۆدەكرێ.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان جەخت لەوەش دەكاتەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە.