غالب محەمەد: وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پارە لە هەقی رێگەوبان وەردەگرێت

PM:05:34:13/01/2018
كورد میدیا:
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەوپارە كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەریدەگرێت بە ناوی رێگەوبان، بەڵام یەك دینار بۆ رێگەوبانی سلێمانی و گەرمیان خەرج ناكرێت.

غالب محەمەد عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی ئاماژە بەوە دەكات، وەزارەتی سامانە سورشتیەكان هەر تەنكەرێك كە نەوتی خاو و رەش و سوتەمەنی بۆ وڵاتی عێراق لە ڕێگەی هەرێمی كوردستان (مەرزی پاشماخ و پەروێزخان) هەناردە یان هاوردە بكات، بۆ هەر تەنێك = ١٥دۆلار وەردەگرن".

غالب محەمەد نوسیویەتی"ئەوپارە كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەریدەگرێت بە ناوی رێگەوبان، بەڵام یەك دینار بۆ رێگەوبانی سلێمانی و گەرمیان خەرج ناكرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش رێگەی كەلار- سلێمانی وەك رێگەی مەرگ كە دەتوانین بەڵێن. بە پاری سالێك دەتوانیت بیكەیتە بە ڕێگایەكی بێكێشەو شیاو و سەلامەت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان".

دەقی نوسینەكە:
نەوت و تەنكەر بارێكی گران بەسەر شانمانەوە

‎هەر تەنكەرێك كە نەوتی خاو و رەش وسوتەمەنی لە رێگەی ئێران هەناردە یان هاوردە هەرێم بكات، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە بەم شێوەیە پارەی لەحەقی ڕێگەو بان لێوەردەگیرێت.

‎بۆ هەر تەنێك ٧ دۆلار وەردەگرن
‎بۆ هەر تەنكەرێك ٢٥ تەن * ٧ دۆلار = ١٧٥ دولار
‎هەر تەنكەرێك كە نەوتی خاو و رەش وسوتەمەنی بۆ وەڵاتی عێراق لە ڕێگەی هەرێمی كوردستان (مەرزی پاشماخ و پەروێزخان) هەناردە یان هاوردەبكات.

‎بۆ هەر تەنێك = ١٥دۆلار وەردەگرن
‎بۆ هەر تەنكەرێك =٢٥ تەن * ١٥ دۆلار = ٣٧٥ دولار
‎ئەوپارە كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەریدەگرێت بە ناوی رێگەوبان، بەڵام یەك دینار بۆ رێگەوبانی سلێمانی و گەرمیان خەرج ناكرێت بەڵام، لەگەڵ ئەوەیش رێگەی كەلار- سلێمانی وەك رێگەی مەرگ كە دەتوانین بەڵێن. بە پاری سالێك دەتوانیت بیكەیتە بە ڕێگایەكی بێكێشەو شیاو و سەلامەت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان.

تێبینی: دووجار نوسراوم كردوە لە سەر ئەم بابەتە یەك كەس وەشەیەكی لە سەر ناڵێت.


زۆرترین خوێنراو‌