شارا ئەو بەشەی جەستەی ئاشکراکرد کە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ کردووە

PM:03:32:13/01/2018
کورد میدیا:
خانمە پێشکەشکاری پێشووی ئێن ئارتی "شارا ئیبراهیم" لە نوێترین پۆستیدا ئاشکرای دەکات نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لێوی کردووە.

شارا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو ئاشکرای دەکات" فیلەری بۆ لێوی داناوە لای پزیشکێک و ناوی ئەو پزیشکەشی ئاشکرا کردووە بۆ هەوادارانی".

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە و پێشتر پێشکەشکاربوو لە کەناڵی ئێن ئارتی بەڵام پاش دەست لەکارکێشانەوەی لەو کەناڵە لە ئێستادا چۆتە کەناڵی کوردماکس.