هه‌په‌گه‌ پاشەکشەی بە سوپای تورکیا کرد

PM:03:02:13/01/2018
کورد میدیا:
دوای ئەوەی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە گردی شیرۆی سەربە خواکورک دەستپێکرد، گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پاشه‌كشه‌یان به‌ هێرشێكی سوپای توركیا كرد، له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.


ماڵپه‌ڕی رۆژنیوزی نزیك له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، گەریلاکانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) و (یه‌ژا ستار) چالاکییەکیان له‌ دژی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا  به‌ مه‌به‌ستی داگیركردنی گه‌لی ڕه‌ش، گه‌لی حاجیبه‌گ، ده‌شتی حه‌یات، كانی ره‌ش، گردی شیرۆ و گردی ماوا ئه‌نجام دا.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، له‌ ئه‌نجامی ئەو چالاكییەی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌ژا ستاردا، هێزه‌كانی سوپای توركیا ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ كران.