شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆبونەوە

PM:02:44:13/01/2018
کورد میدیا:
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەهەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە هەولێرەوە گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عیراق کۆبوونەوە.

سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە (کورد میدیا)ی راگەیاند:" نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆی هەرێم، گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق و چەند وەزیر و بەرپرسێکی دیکە کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کورد میدیا شاندەکەی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان لە بەغدان لەگەڵ شاندی عێراقی گفتوگۆی لەسەر دەکەن.