نێچیرڤان بارزانی نامەیەک بۆ هەردی سەڵاح دەنێرێت

PM:01:32:13/01/2018
کورد میدیا:
هونەرمەندی ناسراوی کورد "هەردی سەڵاح" لە هەژماری خۆی نامەیەکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان "نێچیرڤان بارزانی" بڵاودەکاتەوە.


هەردی سەڵاح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی ئەو نامەی بڵاوکردۆتەوە کە نێچیرڤان بارزانی بۆی ناردووەو سوپاسی ناوبراوی کردووە.


وەک دەردەکەوێت هەردی سەڵاح پێشتر دیاریەکی بۆ سەرۆک وەزیران ناردووەو لە بەرامبەریشدا نێچیرڤان سوپاسی کردووە.


گۆرانیبێژ هەردی سەڵاح لە 03-10-1981 لە شاری رانیە لەدایکبووە، ماوەیەکی زۆرە وازی لە کاری کلیپ و گۆرانی ووتن هێناوە و، جارجارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەبارەی کێشە ناوخۆییەکان و پرسە سیاسییەکان بیروبۆچوونی خۆی بڵاودەکاتەوە.