شاباز زەمانی جارێکی دیکە قورئان دەخوێنیت

PM:12:48:13/01/2018
کورد میدیا:
هونەرمەندی لاو "شاباز زەمانی" لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە بە دەنگی خۆی قورئان دەخوێنێت.

لە دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوادارانی دەست خۆشی لێدەکەن و دەلێن دەنگێکی تایبەتی هەیە بۆ قورئان خوێندن.

شاباز زەمانی ئەمە جاری یەکەی نیە قورئان بخوێنێت و چەندین جاری دیکەش قورئانی خوێندووە.

شاباز زه‌مانی له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٠ ی شاری سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه‌و لە ماوەی ڕابردوشدا هاوسەرگیری پێکهێنا.