سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغداد لەبارەی ناردنی موچەوە بێدەنگی دەشكێنێت

AM:11:41:13/01/2018
كورد میدیا:
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی لە نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیران هەفتانە دەڵێت (مووچە دەنێرین و وردبینی دەكەین، بەڵام نانێرێت)، بۆیە پێیان وایە بابەتی وردبینی تەنها بیانوە بۆ نەناردنی مووچە و هیچ رونیەك لە بابەتی ناردنی مووچە نابینن.

ئارێز عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نوێنەررانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لەمیانی پرێس كۆنفراسێكدا ڕایگەیاند"لە ماوەی رابردوو لە دادگا داوا كرا كە پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگیرێت بە بیانووی ئەوەی بڕوانامەكە ساختەیە، بەڵام دواتر دادگای رەسافە بڕیاری یەكلاكەرەوەیدا و كە ئەمە ڕاست نییە و بڕوانامەی ئامادەیم لە بەڕێوەبەرایەتی پەردەوەی هەولێر رادەستی دادگای رەسەفە كرد".

ئارێز عەبدوڵا وتیشی"زۆر گرنگ بوو كە حزبە كوردستانیەكان بەتایبەت ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هاوپەیمانی بكەن، بەڵام ئەمە نەكرا لەكاتێكدا نەتەوەكانی تر هاوپەیمانیان ئەنجامداوە".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی باسی لە كردنەوەی رێگەی مەخمور هەولێر كرد و وتی پێویستە هەرچی زوە ئەو رێگایە بكرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، راگرتنی كارەكانی كۆمپانیای كار كارێكی باش نەبوو و بە بەغدایان وتوە كە دوو پاڵاوگەی گەورە لە كوردستان لەكار دەكەون.

ئارێز عەبدوڵا هەرلەو بارەیەشەوە وتی"ئەمەش وادەكات كە بەنزین هاوردە بكەین و هەروەها پێشم وانییە كە كاركردن لەگەڵ كۆمپانیای كار لایەن وەزارەتی نەوتی عێراق  رابگیرێت".