پۆلیس لێکۆڵینەوە لە تەرمی هاوڵاتیەک دەکات

AM:11:36:13/01/2018
کورد میدیا:
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەینێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی هاوڵاتیەک لە دوکانەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ڕاێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە ڕایگەیاند" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر 6:00 پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان ته‌رمی هاوڵاتیه‌كیان له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌ دوكانه‌ی خۆیدا دۆزرایەوە".

 ئاشکراشیکردووە، هاوڵاتیەکە ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ و له‌ ڕه‌گه‌زی( نێر)ە، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌ ده‌ركه‌وت شوێنه‌واری 1 فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌.

هاوکات دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كی به‌كار هاتوو له‌ جۆری (ده‌مانچه‌).

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ دڵنیابوون له‌ هۆكاره‌كه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی كه‌ ئایه‌ خۆكوژیه‌ یان كوشتنه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراو دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.