نازدار وێنەیەکی جیاواز بڵاودەکاتەوە

AM:11:05:13/01/2018
کورد میدیا:
هونەرمەندی دەنگ خۆشی کورد "نازدار" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە.

نازدار هەمیشە بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەوادارانی سەرسام دەکات بە جوانیەکەی و لە ئێستاشدا لەنوێترین دەرکەوتنیدا بە ستایل و جل و بەرگێکی جیاواز دەرکەوتووە، چونکە دەرکەوتنەکانی پێشوتری زیاتر بە جلی کوردیەوە بووە.

نازدار لە ساڵی 1987 لە باکوری کوردستان لە دایک بووە، خاوەنی چەندین کلیپە و ماوەیەكە كاری نوێی نیە، هەروەها لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیا لەگەڵ خێزانەکەی دەژی.