وەزیری کشتوکاڵی داعش لە تورکیا دەستگیکرا

AM:09:43:13/01/2018
کورد میدیا:
هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا وه‌زیری كشتوكاڵی داعش-یان له‌پارێزگایەکی توركیا ده‌ستگیر کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا له‌هه‌ڵمه‌تێكی گەڕان و پشكنیندا له‌ قه‌زای دافالی سه‌ربه‌ پارێزگای غازی عه‌نتابی توركیا، 10 چەکداری تیرۆرستی داعشیان ده‌ستگیركردوه‌".

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراوه‌، ناوی تارق-ه‌ و وه‌زیری كشتوكاڵی داعش بووه‌.