ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بە‌غدا دەکات

AM:09:31:13/01/2018
کورد میدیا:
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عیراق ده‌چنه‌ به‌غدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کود میدیا، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم پێكهاتوون له‌ كه‌ریم سه‌نجاری وه‌زیری ناوخۆو مه‌ولود باوه‌مراد وه‌زیریر گواستنه‌وه‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێم.

هۆکاری سەردانەکەی وەفدی هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر کێشە کەڵەکەبووەکانی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدایە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە  وەفدەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەغدایە یاخود خۆیان دەڕۆن.

هەربەپێی زانیارییەکان وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌و گفتوگۆ لبارەی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانی ده‌كه‌ن.