نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

AM:09:23:13/01/2018
کورد میدیا:
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە ئاستێكی بەرزدا مایەوەو، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برنت لەسەرووی 69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 64دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 69 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەراورد بە زیاتر لە سێ ساڵی رابردوو بەرزترین نرخە، لە كاتێكدا بە پێچەوانەوە لە مانگی شوباتی 2016 دا نزمترین نرخی تۆماركرد و هەر بەرمیلێك بۆ 27 دۆلار دابەزی.