مەلا بەختیار بە کارل مارکس دەچوێنرێت

PM:04:32:12/01/2018
کورد میدیا: هونەر تۆفیق


مارکس دەڵێت : شۆرش بە هەژار بەرپا نابێت ، بەڵکە بە هەستکردن بە هەژاری شۆرش دروست دەبێت.

هەستکردن لەهەموو کایەکانی ژیان و سیاسەت و فیکردا گەورەترین داینەمۆ و بزوێنەری ڕوداو و داکەوتەکانە. ئەمە بۆ دیموکراسیەتیش دەست ئەدات و هەمان شتە. بەر لەوەی دیموکراسی فیکر و سیستەم بێت ، هەستکردنە . هەستکردنە بە ماف و دادپەروەری و یەکسانی ناو کۆمەڵگە.

کارڵ مارکس - کەی کوردستان جگە لەوەی پێ ی وایە دیموکراسی بە دەنگدانی سیاسی و هەڵبژاردن نیە بەڵکە لای ئەو دیموکراسی ، بوونی هێز و عەنتەریاتە نەک دەنگدانی سیاسی و هەڵبژاردن . لێرەدا هەستکردن دەبێتە فەرزکردن . فەرزکردن هێز و دەستەڵات بەسەر دەنگ و هەڵبژاردنی خەڵکدا.

کارل مارکس وتوویە: هەرکەس بەپێ ی تواناکانی و بۆ هەرکەسێکیش بەپێ ی پێویستیەکانی.

 بەڵام لای کارڵ مارکس - کەی کوردستان پێچەوانەیە ، هەرکەس بەپێ ی تواناکانی نیە . بۆ نمونە لە توانای هەڵبژاردندا ئەگەر یەک کورسیش بهێنێت. پێی وایە ئەمە بایەخی نیە ، چونکە توانای ڕازی کردن و هاوخەمی بوونی سیاسی ئەو لەگەڵ خەڵکدا چەندە دوور و جیاوازیش بێت ناکاتە ئەوەی ئەم دەست بەرداری خەڵک بێت. جا ئەگەر هەموو خەڵکیش دەست بەرداری خۆی و حیزبەکەی بن. بەپێ ی تیئۆریەکەی کارڵ مارکس - کەی کوردستان، ئەم دەست بەرداری خەڵک نابێت .