گرنگترین سودە تەندروستیەكانی سێوی سەوز

PM:04:13:12/01/2018
كورد میدیا:
سێوی سەوز، وەك هەر میوەیەكی دیكە ژمارەیك سوودی تایبەت بە خۆی هەیە، بۆیە هەمیشە پزیشكان رێنماییمان دەكەن رۆژانە لانیكەم سێوێكی سەوز بخۆین. لێرەدا بە خاڵ ژمارەیەك لە سوودەكانی سێوی سەوز دەخەینەڕوو:

1– یەكێك لەگرنگترین سودەكانی سێوی سەوز هەبونی ڕێژەیەكی زۆر ڕیشاڵە لەپێكهاتەكەیدا كەئەمەش سودێكی زۆری هەیە لەبەرزكردنەوەی چالاكیەكانی لەشدا. هەروەها سودێكی باشیشی هەیە لە نە‌هێشتنی كێشەكانی جگەر.

2– سێوی سەوز دوو ترشی زۆر گرنگی تێدایە كە لەسكچون و قەبزیش دەتپارێزێت، بۆیە ئەمەش دەبێتەهۆی نەهێشتنی گۆڕانكاریەكانی هەرسكردن.

3– سێوی سەوز یارمەتی كۆترۆڵ كردنی سیستەمی خۆراك دەدات ئەمەش بەهۆی ئەو ترشە شاراوەیەی كەلەپێكهاتەكەیدا هەیە.

4– ئاستی چەوری نزمە و ئاستی كۆڵستڕۆڵ لە جەستەدا كەمدەكاتەوە.بەم شێوەیە زۆربەسودە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشی لەشیان دابەزێنن یان بۆ ئەوانەی كە ورزش دەكەن، هەروەها سێوی سەوز ئارەزووی خۆراك كەمدەكاتەوە ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ دابەزاندنی كێش و بەدەستهێنانی جەستەیەكی تەندروست.

5– یەكێك لەسودە گرنگەكانی سێوی سەوز پاراستنی جەستەیە لەتوشبون بە بەشەجیاوازەكانی شێرپەنجە، هەروەها بەهۆی ڕێژەی بەرزی ڕیشاڵەوە لە شێرپەنجەی كۆڵۆن دەتپارێزێت.


6– سێوی سەوز سەرچاوەیەكی باشی ووزەیە، بەتایبەت بۆ ئەوكەسانەی كە وەرزش دەكەن.