ڕۆژنامەنوسێک: ئێن ئارتی به‌ ویستی حزبه‌كه‌ی وتاری نووسه‌رێكی دیاری هه‌رێم ده‌شێوێنت

PM:04:08:12/01/2018
کورد میدیا:
كه‌ناڵی ئێن ئارتی وتاری نووسه‌رێکی دیاری هه‌رێم ده‌شوێنێت و به‌ ویستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داڕشتنەوەی بۆدەکات و بڵاوی دەکاتەوە.

سیروان ڕەشید، ڕۆژنامەنوسی دیاری بزوتنەوەی گۆران لە پەیجی تایبەتی خۆیدا بلاویکردوەتەوە"بەداخەوە nrt و حیزبی نەوەی نوێ ئاوا بەویستی حیزبی خۆیان سەروگوێلاکی وتاری کەسایەتی کورد (د.بورهان یاسین) دەشێوێنن!!".

لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەی تێیدا کراوە، سیروان ڕەشید ئاشکرایکردوە" یەک: ناونیشانی وتارەکەیان گۆڕیوە، دوو: دەسکاری ناوەرۆکیان کردووە بە ئارەزوی خۆیان هەواڵیان لێدروست کردووە، سێ: نوسینەکە بریتیە لە لێکۆڵینەوەیەکی (٤٠٥۸) وشەیی بەڵام بە ئارەزووی خۆیان (۱٠۳٤) وشەیان لێهەڵبژاردووەو ئەو پەرەگرافانەیان هەڵبژاردووە کە لەبەرژەوەندی حیزبی خۆیانە".

ئەو ڕۆژنامەنوسە باسی لەوەشکردوە" بەداخەوە ئەو کەناڵە باشە وەک پێشووی بمایەتەوە زیاتر خزمەتی بەفەرهەنگی میدیاو دیموکراسی و کورد دەکرد، بەڵام ئێستا بۆتە زمانحاڵی گروپ و حیزبێک".

بۆخوێندنەوەی وتارەکە کلیک بکە

نامەی نارەزایی دکتۆر بورهان یاسین:.