یەکێتی: نیەتی بەغدا هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانە

PM:03:52:12/01/2018
کورد میدیا:
بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی ئاماژە بۆئەوەدەکات دۆخی كەركوك‌و ناوچەكێشەلەسەرەكانیان پێخۆش نیە.

ئاسۆمامەند،بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند"دۆخی كەركوك‌و ناوچە كێشەلەسەرەكان باش نیە".

باسی لەوەشکرد"حكومەتی بەغدا بە پاساوی چەسپاندنی دەستوری عێراق یاسا‌و دەستور پێشێل دەكات".

ئەوەیشی ووت"ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، دەبێت یان خۆپیشاندان بكەین یان لەپرۆسەی سیاسی عێراق پاشەكشە بكەین".

بەرپرسەكەی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەكرد"چاوەرواندەكرێت هەفتەی ئایندە لایەنەسیاسییە كوردیەكان لەشارەكە كۆدەبنەوە بۆ بریاردان لەسەر دۆخی شاری كەركوك‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان".

باسی لەوەشکرد"ئەگەر لەكۆبونەوەكە بریاری خۆپیشاندان بدرێت، مۆڵەت لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەردەگرین‌و بەشێوەی ئاشتیانە خۆپیشاندان رێكدەیخەن، بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی كورد بە جیهانی دەرەوە".

 لەبارەی سیاسەتەكانی حكومەتی عێراق لەكەركوك وتی"بەغدا نەك هەر بۆ كەركوك، بەڵكو نیەتەكەی ئەوەیە قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە".

وتیشی"ئیستا تەعریبی بێشومار و بەشیعەكردنی خەڵك هەیە، بەڵام مانەوەمان پەیوەندی بەبریاری سەركردایەتیەوە هەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد"نیەتی بەغدا هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانە".