بەغداد ڕێگەنادات وەزیرانی وڵاتانی ئەوروپا سەردانی هەرێم بکەن

PM:03:04:12/01/2018
کورد میدیا:
له‌ چوارچێوه‌ى ئەو فشارانەی کە بەغداد خستویەتییە سەر هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌تى عێراق رێگه‌ نه‌داوه‌ وه‌زيرى به‌رگرى به‌لژيكا سه‌ردانى هه‌ولێرى پايته‌خت بكات.

به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی به‌لژیكا، له‌ كۆتایی مانگی رابردوودا وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ ستیڤن ڤاندیپیت، ویستوویه‌تی بۆ كریسمس سه‌ردانی سەربازانی وڵاتەکەی بكات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام حكومه‌تی به‌غداد رێگه‌ی پێنه‌داوه‌ و ئه‌ویش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها میدیاكانی به‌لژیكا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ وه‌زیری به‌رگری له‌ بڕیاره‌كه‌ی به‌غداد نیگەران بووە وتوویه‌تی"ئێمه‌ له‌رێگای دیپلۆماسییه‌وه‌ هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر به‌ به‌غدا ده‌بێت".

به‌لجیكا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی مه‌شپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و راهێنانیان بۆ شه‌ڕی دژی داعش.