ناحیەی شۆڕش : كەسێك كوژراو كەسێكی تریش برینداربوو

PM:01:43:12/01/2018
كورد میدیا:
دوای دەرچونیان لە نوێژی هەینی ئەمڕۆ لەناحیەی شۆڕش تەقە لە نوێژ خوێنان دەكرێت و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەست دا و كەسێكی تریش بریندارە.
ئەیوب حەمە غەریب ، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە(كوردمیدیا)ی ڕاگەیاند " كەمێك لەمەوبەر دوو هاوڵاتی گەیەنرانە نەخۆشخانە كە بە فیشەك كەسێكیان گیانی لەدەست دابوو ئەوی تریشیان بریندارە و ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی دەكرێت ".

وتیشی "كوژراوەكە ناوی (و ح ش ) تەمەنی ٦۷ساڵە و بریندارەكەش ناوی ( ع ع ك ) تەمەن ٤۳ ساڵە و بەوتەی ئەوانەی هێناویانیەتە نەخۆشخانە ڕووداوەكە دوای نوێژی هەینی بووە و ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ تەقەی لێكردوون و كێشەشیان لەگەڵ كەس نیە".

ئاماژەی بەوەشكرد" ڕووداوەكە لەگەڕەكی پیریادییەكانی ناحیەی شۆڕش بووە".

ئەمە سێ یەم ڕووداوە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو دا لە سنوری چەمچەماڵ كە قوربانی لێ بكەوێتەوە و تیایدا ٤ كەس گیانیان لەدەست دا وە و ۳ كەسی تریش برینداربوون.