جبوری‌ و عه‌لاوی‌ و موتڵه‌گ هاوپه‌یمانێتیان پێكهێنا

PM:08:21:11/01/2018
كورد میدیا:
به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوویی په‌رله‌مانی‌ عیراق، سەرۆکی پەرلەمان و ساڵح موتڵەگ سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەبی و ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆمار، هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێناوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری داهاتوودا.

ئاژانسی هەواڵی نینا لە زاری ئەو سەرچاوەیەك له‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق رایگه‌یاندووه‌:  ئەو هاوپەیمانێتییەی کە جبوری و عەلاوی و موتڵەگ پێکیانهێناوە ناوی هاووڵاتیی بوونه‌.

هاوپەیمانێتییەکە ژمارەیەکی دیکە لە کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لەخۆدەگرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ١١ی کانوونی دووەم ئەو وادەیە تەواوبوو، کە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکردبوو بۆ هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بۆئەوەی هاوپەیمانێتییەکانیان پێشکەش بکەن بۆ مۆڵەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەماندا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ هاوپەیمانێتییەکەی نوری مالیکی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ئاشکراکرا کە لە ٧ لایەنی‌ سیاسی پێکهاتوون و بە سەرۆکایەتی‌ نوری مالیکی خۆیەتی.