ئێران نهێنی نه‌زانراو له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح ئاشكراده‌كات

PM:07:28:11/01/2018
كورد میدیا:
ئاژانسێكی ئێرانی‌ زانیاریی نهێنی و نه‌بیستراو له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت كه‌ ئه‌و حزبه‌ ده‌نگی به‌شێك له‌ حزبه‌كانی‌ تری‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی ده‌بات و ئامانجی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌.

ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی‌ فه‌رمی‌ ئێرانی‌ نوسیوێتی "به‌هۆی‌ بۆشایی ناعه‌داله‌تی و نه‌بوونی دیموكراسی پێویسته‌وه‌ ناوی‌ حزبه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح نراوه‌ "هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری‌" و ئامانجی ئه‌و حزبه‌ش گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

باسله‌وه‌شكراوه‌ كه‌ حزبه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێده‌چێت ده‌نگی به‌شێك له‌ حزبه‌ كوردییه‌كان بۆ خۆی‌ ببات.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستاش ئه‌وه‌ روون نیه‌ كه‌ ئاخۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت یان نا، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریی كۆتایی له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ نه‌داوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنی چوارشه‌ممه‌، هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا و به‌رهه‌م ساڵح -یش وه‌ك سه‌رۆكی‌ ئه‌و حزبه‌ هه‌ڵبژێردرا.