چەند زانیارییەك بۆ پشوودان بە مێشك

PM:03:34:11/01/2018
كورد میدیا:
چەند زانیاری گرنگ لە بارەی مرۆڤەوە. كە هەندێك زانیاری زانستی هەن كە لەوانەیە نەتوانیت باوەڕیان پێ بكەیت، بەڵام لە راستیدا ئەم زانیاریانە ئەگەر سەیریش بن ڕاستەقینەن، ئەمانە بەشێكن لەو زانیاریانە:

1.كەوتنە خوارە وەی فرمێسك لەكاتی گریاندا، یەكەمجار لە چاوی چەپ دێت، بەڵام لەكاتی خۆشیدا لەچاوی راستەوە یەكەمجار فرمێسك دێت.

2. رۆژانە لە جیهاندا 15 ملیار جگەرە دەكێشرێت.

3. پێڵاوی پاشنەبەرز لە پێشدا بۆ پیاوان بەكارهاتووە.

4. بەشێوەیەكی گشتی لە جیهاندا (8800) جۆرە مێروولە بوونی هەیە، ژمارەشیان دەگاتە یەك ملیۆن ملیار.

5. بەپێی بیردۆزی لێكۆڵەرەوەكان تاكو پێنج ملیۆن ساڵی تر كیشوەری ئەوروپا دەلكێت بەكیشوەری ئەفریقیا.

6. گەنم لەهەموو ڕووەكەكانی تر زیاتر دەچێنرێت، بەهەزاران ساڵ لەمەوبەر چێندراوە.

7. بۆ دروستكردنی یەك كیلۆ زەعفەران زۆرتر لە (85) هەزار لە گوڵی زەعفەران و (370) كاتژمێر كاری پێویستە.

8. لێكۆڵەرەوەكان دەڵێن، ئەو كەسانەی كە لەشەودا كەمتر لە (8) كاتژمێر دەخەون زووتر ڕووبەڕووی مردنی ناكاو دەبنەوە.

9. خێرایی ئاوی دەم كە لەكاتی پژمیندا دەردەچێت نزیكەی (120) كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.

10. كۆتر تەنها باڵندەیەكە كەدەتوانێت سەر بەرەو خوارەوە ئاو بخوات باڵندەكانی تر تا سەریان بەرز نەكەنەوە ناتوانن.

11. لە وڵاتی سوید نزیكەی یەك ملیۆن سەگی ماڵەوە هەیە، لەكاتێكدا ژمارەی دانیشتوانی تەنها (9) ملیۆنە.

12. تەنها خۆراكێك كە ئێكس پایەر نابێت هەنگوینە.

13. ڕۆژانە (14) هەزار كەس تووشی نەخۆشی ئایدز دەبن.