سۆزان کەمال بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت

PM:01:53:11/01/2018
كورد میدیا:
خانمە پێشکەشکاری ناسراوی کورد "سۆزان کەمال" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە بە ستایلێکی نوێوە.

سۆزان کەمال، لە ئەژمارە تایبەتیەکەی خۆی نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت بە ستایلێکی نوێ ماکیاژی کردووەو هەروەها شێوازی قژیشی گۆڕیوەو، هەوادارانیشی وەسفی جوانیەکەی دەکەن.

سۆزان لە ساڵی 1987 لە دایک بووە لە ماوەی ڕابردوودا پێشکەشکاری کەناڵی ئین ئارتی دوو بوو، بەڵام لە ئێستادا لە کەناڵی کوردماکس کاردەکات.