شابنام بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت

PM:01:25:11/01/2018
كورد میدیا:
شەبنام بارانی، ئەو خانمەی بەهۆی جوانییەكەیەوە بەبێ ئەوەی بەشداریی هیچ پێشبڕكێیەك بكات ناسناوی شاجوانی ئینستاگرامی وەرگرت نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە لە ژوری نوستنەکەی خۆیدا، وەک دەردەکەوێت لە وێنەکەدا پانتۆڵێک و تیشێرتێکی ڕەشی لەبەردایە و هەوادارانی دەڵێن بە هەمو شێوە جل و بەرگێک سەرنجڕاکێشە.

شه‌بنام بارانی، له‌ ساڵی 1994 له‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایكبووه‌، له‌ وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ژی، چه‌ندین جار داوای كاری میدیایی و رێكلامی و فیلمی لێكراوه‌.