بەم رێگا تەندروستە قژت بشۆ

PM:12:45:11/01/2018
كورد میدیا:
پێش شتنی قژ، پێویستە دڵنیابیت لەشتنی بە شامپۆ و ئافتەر کە لەگەڵ جۆری قژەکەتدا بگونجێت، لەگەڵ خوێندنەوەی زانیاری کە لەسەر شوشەی شامپۆ و ئافتەرەکە هەیە پێش بەکارهێنانی، بۆ هەموو جۆرێکی شامپۆ ڕێگایەکی تایبەتی هه‌یه‌ بۆ بەکارهێنانی.


بێخیی سەرت بە باشی بشێلە بەسەری پەنجەت لە کاتی بەکارهێنانی شامپۆ، چونكه ‌شێلانی بیخی سەر سوڕی خوێن و گەشەی قژ پتەو دەکات، هه‌روه‌ها دووربکەوەرەوە لە شتنی قژت زیاتر لە جارێك بە شامپۆ.


قژت بە باشی و جوانی بە ئاو بشۆ، لەدوای بەکارهێنانی شامپۆ بۆ لابردنی شامپۆکەی کە بەقژتەوە ماوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واز لە قژت بهێنە و بەریبەرەوە لەکاتی شتنی بۆ ئەوەی بەیەکەوە نەئاڵۆسکێت.


ئافتەر شامپۆش بەکاربهێنە بۆ قژت لە دوای شتنی بۆ ئەوەی قژێکی درەوشاوە و جوانت دەست بکەوێت.


پاش ته‌واو بوون قژت بە خاولی ببەستەو وشکی بکەرەوە، هه‌روه‌ها لە بەکارهێنانی بەکارهێنانی وشککەرەوەی قژ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌.