هاوپەیمانیەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیەنرا

PM:12:37:11/01/2018
كورد میدیا:
سەرۆكی رێكخراوی بەدر ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانیەكی نوێیان ڕاگەیاندوە كە هەریەكە لە (ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و عەسائیب ئەهلی حەق) پێكهاتەی سەرەكی هاوپەیمانێتییەكەن.

هادی عامری، سەرۆكی رێكخراوی بەدر لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بە میدیایەكی پارتی ڕاگەیاندوە، هاوپەیمانییەكی نوێیان بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق لەژێر ناوی (فەتح) راگەیاندوە كە هەریەكە لە (رێكخراوی بەدر، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، عەسائیب ئەهلی حەق و بەشێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی) لەخۆ دەگرێت.

ناوبراو وتوشیەتای"هاوپەیمانییەكەمان لەژێر ناوی فەتح دەبێت و رێكخراوی بەدر، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و عەسائیب ئەهلی حەق پێكهاتەی سەرەكی هاوپەیمانێتییەكەن".