ئوسترالیا و ئیندۆنیسیا سنورەكانی نێوانیان دەپارێزن

AM:10:03:11/01/2018
كورد میدیا:
ماڵپەری فەرمی هێزەكانی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا بڵاویكردەوە ئوسترالیا و ئیندۆنیسیا بەردەوام دەبن لە كاری هاوبەشیان بۆ بەگژداچوونەوەی ئەو هەڕەشانەی كە ڕووبەڕووی سنورە دەریاییەكانی هەردوو ووڵات دەبنەوە.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە كە هەردوو ووڵات لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕێكەوتنەدا كە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری ئیمزایان كردووە كارە هاوبەشەكانیان ئەنجام دەدەن.

بە ووتەی بەرپرسێكی هێزەكانی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا، بەگژداچوونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كۆنتڕۆڵكردنی سەرچاوە سروشتیەكان هەروەها بەگژداچوونەوەی تیرۆر و دەستگیركردنی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ پێویستی بە هەمئاهەنگیە لەگەڵ ووڵاتانی تری ناوچەكە.

شایانی باسە، ئوسترالیا ڕێوشوێنێكی توند لە دژی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ پیادە دەكات و هەر كەسێك بیەوێت بە بەلەم و بە قاچاخ ڕوو لە ئوسترالیا بكات دەستگیردەكرێت و ڕەوانەی ئەو ووڵاتە دەكرێتەوە كە لێوەی هاتووە.

 

ئوسترالیا و ئیندۆنیسیا سنورەكانی نێوانیان دەپارێزن #كوردميديا ماڵپەری فەرمی هێزەكانی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا بڵاویكردەوە ئوسترالیا و ئیندۆنیسیا بەردەوام دەبن لە كاری هاوبەشیان بۆ بەگژداچوونەوەی ئەو هەڕەشانەی كە ڕووبەڕووی سنورە دەریاییەكانی هەردوو ووڵات دەبنەوە. هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە كە هەردوو ووڵات لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕێكەوتنەدا كە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری ئیمزایان كردووە كارە هاوبەشەكانیان ئەنجام دەدەن. بە ووتەی بەرپرسێكی هێزەكانی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا، بەگژداچوونەوەی مادە هۆشبەرەكان و كۆنتڕۆڵكردنی سەرچاوە سروشتیەكان هەروەها بەگژداچوونەوەی تیرۆر و دەستگیركردنی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ پێویستی بە هەمئاهەنگیە لەگەڵ ووڵاتانی تری ناوچەكە. شایانی باسە، ئوسترالیا ڕێوشوێنێكی توند لە دژی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ پیادە دەكات و هەر كەسێك بیەوێت بە بەلەم و بە قاچاخ ڕوو لە ئوسترالیا بكات دەستگیردەكرێت و ڕەوانەی ئەو ووڵاتە دەكرێتەوە كە لێوەی هاتووە.

A post shared by Kurd Media (@kurdmedia.news) on