كوڕێكی نەوشیروان مستەفا كچی كەسایەتیەكی ناسراو دەخوازێت

PM:05:47:10/01/2018
كورد میدیا:
كوری بچوكی رێكخرەی كۆچكردوی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە لەندەنی پایتەخی بەریتانیا كچە كەسایەتیەكی ناسراوی كورد دەخوازێت و دەبێتە هاوسەری.

بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەك بۆ سنور میدیا، (چیا نەوشیروان مستەفا) لە وڵاتی بەریتانیا لەگەڵ كچی (نوری تاڵەبانی) كەسایەتیی دیاری كورد هاوسەرگیری ئەنجام دەدات و سەرچاوەكە دەڵێت"پێشتر نەوشیروان مستەفا خۆی داوای كردوە بۆ كوڕەكەی".

ئەو سەرچاوەیە بۆ ماڵپەڕەكە ووتویەتی"لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چیا نەوشیروان مستەفا لەگەڵ كچێكی نوری تاڵەبانی بەناوی "هەوار" ئەڵقەی هاوسەرییان گۆڕیوەتەوە"

هاوكات سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بەر لە كۆچیدوایی (شوعلە عەلی) دایكی چیا، نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری پێشووی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان خوازبێنی ئەو كچەی بۆ كوڕەكەی خۆی كردوە.