دوو پەرلەمانتار سزادران

PM:05:15:10/01/2018
كورد میدیا:
سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، دوو پەرلەمانتار بەهۆی "نانەوەی ئاژاوە" لە نێو حەرەمی پەرلەمانی عێراقدا بۆ ماوەی 15 رۆژ ئەندامێتی پەرلەمانیان لێوەرگیرایەوە و موچەكەیشیان لەو ماوەیەدا دەبڕدرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە پەجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك بڵاویكردوەتەوە " هەردوو پەرلەمانتار "ڕیاز غالی و عەواد عەوادی" لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دوو شەممە چوارچێوەی یاساییان تێپەڕاند سەبارەت دەنگدان لەسەر پەرلەمانتارێكی سەر بە یەكێتی هێزەكان.

بەپێی بەیاننامەكەش" سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری داوە بەپێی دەسەڵاتە دەستوری و یاساییەكان قسەی ئەو پەرلەمانتارانە لە پڕۆتۆكۆڵ بسڕێتەوە و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ئەندامێتییان هەڵپەسێرێت".

لە بەیاننامەكەدا باس لەوەشكراوە"  كە لەو 15 ڕۆژەدا وەك پەرلەمانتاری ئامادەنەبوو مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و مووچەكەیان دەبڕدرێت و ڕەوانەی لیژنەی بنەماكانی ڕەوشت دەكرێن بۆ لێكۆڵینەوە".