رۆژێك پشوو زیاد دەكرێت

PM:03:59:10/01/2018
كورد میدیا:
ئەمنیدارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ، رۆژێك دەكرێتە جەژنی نیشتمانی كۆماری عێراق و پشووی فەرمی بە بۆنەی رزگاركردنی خاكی عێراقەوە لە چەكدارانی تیرۆریستی داعش.

لەبەیاننامەیەكدا ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئاشكرایكرد، پرۆژە یاسایەك دراوتەوە پەرلەمانی عێراق، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای پشووەكان و،، رۆژی دەی كانونی یەكەم، دەكرێتە رۆژی جەژنی نیشتمانی كۆماری عێراق بەبۆنەی رزگاركردنی خاكی عێراقەوە لە چەكدارانی تیرۆریستی داعش، ئەو رۆژە لە هەموو ساڵێكدا دەكرێتە پشووی فەرمی.

بەپێی بەییانامەكەش، دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت، رۆژی ئازادكردنی خاكی عێراق لە داعش، (10كانونی یەكەم) دەكرێتە جەژنی نیشتمانی كۆماری عێراق و پشووی فەرمی دەبێت لە هەموو ساڵێكدا.