ناوی باشترین ڕاهێنەرانی ساڵی 2017 بڵاوکرایەوە

PM:01:24:10/01/2018
کورد میدیا:
گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەڕەنسی وەک ساڵانی رابردوو ڕیزبەندی باشترین ڕاهێنەرانی دیاریکرد و ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

لە ڕاپرسییەکەی ساڵانەی گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەڕەنسا،ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 121 دەنگ پلەی یەکەمی باشترین ڕاهێنەرانی بۆ ساڵی 2017 بەدەستهێنا، لەدوای ئەویش دیدیێ دێشامبی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بە کۆکردنەوەی ٥٨ ساڵ لە پلەی دووەم دێت.

لەلایەکی دیکەوە لەم ڕاپرسییەی گۆڤاری فرانس فتبۆڵ، ئارسێن ڤینگەری ڕاهێنەری ئارسێناڵ بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ پلەی هەشتەمی بەرکەوتووە.