کارداشیان بە جلی وروژێنەرەوە دەردەکەوێت

PM:01:06:10/01/2018
كورد میدیا:
ئه‌ستێره‌ی‌ بەناوبانگی ئه‌مریكی "كیم كاردشیان" نوێترین وێنەی خۆی بە جلی ژێرەوە بڵاوکردەوە.

کارداشیانی تەمەن 37 ساڵ، وێنەکانی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوکردۆتەوەو بۆتە جێی باسی هەوادارانی، لە وێنەیەکیاندا دەردەکەوێت کە لە ژوری چێشتخانەیەو خواردن دەخوات ئەمەش ڕەخنەی لێگیراوە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.
 
كاردشیان لە ساڵی 1980 لە لۆس ئەنجلۆس لە دایک بووە، به‌رده‌وام به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ و ڤیدیۆیی وروژێنه‌ر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هەرا دەنێتەوە و هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ گۆرانیبێژی ڕاپ "کانییە وێست" و لە ئێستادا خاوەنی کوڕ و کچێکە.