چێڵسی و ئەرسناڵ ڕوبەڕووی یەک دەبنەوە

PM:12:18:10/01/2018
کورد میدیا:
بریارە ئەمرۆ لەمیانی یارییەكانی چوونی قۆناغی پێشكۆتایی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی چێڵسی و ئەرسناڵ رووبەرووی یەكترببنەوە.

یارییەكە كاتژمێر (11:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ستامفۆرد بریچ) لەشاری لەندەن بەرێوەدەچێت".

براوەی یارییەكەی نێوان هەردوو یانە لەیاری كۆتایی جامی رابیتەی ئینگلتەرا رووبەرووی براوەی یاری نێوان (مانچستەر سیتی و بریستۆل سیتی) دەبێتەوە".

لەسەر ئاستی خولی ئینگلیزی چێڵسی لە باشترین ئاستی خۆیەتی و لەماوەی (6) یاری رابردوو خاوەنی (4) سەركەوتن و (2) یەكسانبوونە".

هەرچی ئەرسناڵە لە خراپترین دۆخی خۆیەتی و لەم هەفتەیە لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا لەسەر دەستی یانەی نۆتینگهام فۆرست لە قۆناغی (64) ماڵئاوایی كرد".