ئەفسەر مەرجان مانگی هەنگوینی لێ قەدەغەکرا

AM:11:31:10/01/2018
کورد میدیا:
ئەکتەری تورک، بڕیاریدا مانگی ھەنگوینی دوابخات، بە ھۆی نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی بە ناوی "ئای لۆڤ یو تو".

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕێکی تورکی، "گیزەم کاراجا" خانمە ئەکتەری تورک، وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو بچێتە ژیانی ھاوسەرێتییەوە لەگەڵ "کەمال ئەکمکتچی" سەرمایەدار.

ھەواڵەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، خانمە ھونەرمەند ڕۆژی "١٦"ـی ئەیلولی ئەم مانگەی بۆ زەماوەندی ھاوسەرگیرییەکەی دیاریکردووە، بەڵام بەھۆی کاتی نمایشکردنی فیلمە نوێیەکەی ناچارە ڕۆژەکانی مانگی ھەنگوینی دوابخات، پاشان بچێت بۆ دوورگەی ماڵدیڤ بە مەبەستی مانگی ھەنگوینی.

گیزەم کاراجا"، ئەکتەر، ساڵی ١٩٩٢ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٢ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، بە ڕۆڵی "مەرجان" لە درامای "عەشقی شێتانە" ناسرا.