لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسێی گه‌نده‌ڵی 125 كه‌سایه‌تی دەکرێت

AM:11:16:10/01/2018
کورد میدیا:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسێی گه‌نده‌ڵی 125 كه‌سایه‌تی عیراقی ده‌كات كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ به‌تاڵانبردنی سامانی عیراق.

جاسم به‌یاتی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندوە"ماوه‌ی دوو ساڵه‌ حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تیدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ حیسابی بانكی 125 كه‌سایه‌تی عیراقی ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سامانه‌كانیان زیادیكردوه‌و گومانیان له‌سه‌ره‌ پاره‌یان به‌ تاڵان بردبێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".

راشیگه‌یاندوه‌"لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زانیاری ته‌واویان له‌وباره‌یه‌وه‌ داوه‌ته‌ حكومه‌تی عیراق و به‌منزیكانه‌ عه‌بادی ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌داته‌ لیژنه‌ی دادوه‌ری عیراق كه‌ به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌و دۆسیانه‌ پێكھێنراوه‌".