عێراق و مالیزیا رووبەرووی یەكتردەبنەوە

AM:11:12:10/01/2018
کورد میدیا:
بریارە ئەمرۆ یارییەكانی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئاسیا بۆ خوار تەمەن (23) ساڵان لە وڵاتی چین دەست پێبكات".

هەڵبژاردەی عێراق لەیەكەم یاری خۆیدا لە پاڵەوانیەتیەكە رووبەرووی مالیزیا دەبێتەوە".

یارییەكە كاتژمێر (11:00)ی بەیانی بەكاتی هەولێر لەیاریگای (چانچۆ) لەشاری (چانچۆ) بەرێوەدەچێت".

عێراق لە پاڵەوانیەتییەكەدا لە گرووپی سێیەم یاری دەكات ، شان بەشانی سعودیە و ئوردن و مالیزیا".

یەكەم و دووەمی هەر كۆمەڵەیەك راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئاسیا".