پێشبینی دەکرێت تسۆنامی لە چەند ناوچەیەک روبدات

AM:10:28:10/01/2018
کورد میدیا:
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە باكووری هیندۆراسی لەنزیك دەریای كاریبی رویداوە، مەترسی سەرهەڵدانی تسۆنامی لەو ناوچەیە لێدەکرێت.


بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئەمریكی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی (7.6) پلەی رێختەر و لە قوڵی (10) كیلۆمەتر لە باكووری هیندۆراسی لەنزیك دەریای كاریبی رویداوە، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.


ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی بومەلەرزەکەوە هەست بە شەپۆڵی بەرزی ئاوی ناو دەریای كاریبی كراوە، هۆشداریشی داوە لەئەگەری سەرهەڵدانی تسۆنامی بۆ دووری هەزار كیلۆمەتر لەشوێنی بومەلەرزەکە.


سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئەمریكی، پێیوایە لە ئەگەری سەرهەڵدانی ئەو شەپۆڵە بەرزانەی دەریا كە بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكە دروست دەبێت، مەترسی بۆ سەر هەریەكە لە وڵاتانی كوباو مەكسیك و هیندۆراس و دوورگەكانی نزیكی دروست كردووە.