دواین لێدوانی عەبادی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران

AM:10:12:10/01/2018
کورد میدیا:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوا لە هەرێم و ناوەند دەکات کۆبونەوەی لیژنە سەربازی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام بێت.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا کەپاش کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامیدا ووتی"بڕیاریداوه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام بێت، لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی سوپا سالاری، و لیژنه‌كه‌ی ئه‌وانیش به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌".

لەبارەی کۆبونەوەی لەگەڵ هەریەکە لە گۆڕان و کۆمەڵا و هاوپەیمانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وتی"سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند دیدارێكمان هه‌بووه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، شانده‌كه‌ به‌رفراوانه‌، به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سنوور و ده‌روازه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێت".

لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە ووتی"له‌بارەی مووچه‌، ئێمه‌ زانیاریمان نییه‌، ئه‌وان ناڵێن، زانیاریمان ناردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هیچ زانیارییه‌كمان نییه‌. ‌ ئێستا به‌ دوای زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێین، په‌نا به‌ خوا به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ڵێم مووچه‌كانتان خه‌رج ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌ رێگه‌ی خۆمان نه‌ك به‌ رێگه‌ی ئه‌وان، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت پابه‌ندی ده‌ستوور بین، نامانه‌وێت هاووڵاتی سزا بده‌ین".