نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان

AM:09:33:10/01/2018
کورد میدیا:
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبونەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت گەیشتە زیاتر 69 دۆلار.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گەیشتە 69 دۆلار و 16 سه‌نت،هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 63دۆلار و 45سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 68دۆلار و 18سەنت فرۆشرا، هەروەها  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوى ئەمریکى  بە 62 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك دەگەرێتەوە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت،بەمەش رۆژانە نرخی نه‌وت لە بازاڕەکانی جیهان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردوە.