عێراق: چوار ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژاریەوەن

PM:03:28:09/01/2018
كورد میدیا:
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایدەگەیەنێت" نزیكەی چوار ملیۆن كەس لەعێراقدا لەژێر هێڵی هەژاریەوەن".

لەراگەیەندراوێكدا محەمەد شیاع سۆدانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاندووە" ئاستی هەژاری لەعێراق بەگشتی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و، لە ئێستادا زیاتر لە ٧٠٠ هەزار خێزانی هەژار لە عێراقدا هەن كە هیچ جۆرە هاوكارییەكیان بەدەست ناگات".

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەدا ١٠ی دانیشتوانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان بەسەر دەبەن و لەسەرەتایی ترین مافەكانی ژیان بێ بەشن".

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو" لە ئێستادا هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆئەوەی بڕێك هاوكاری بگەیەننە دەستی ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی لە ناوچە جیاوازەكانی عێراقدا".