ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سوریا بۆردومان دەکات

PM:03:17:09/01/2018
کورد میدیا:
فڕۆکەکانی سوپای ئیسرائیل بە موشەک و فرۆکە ژمارەیەک پێگەی سەربازی لە دەوروبەری دیمەشق بۆردمان کردووە


به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌ سوپای‌ سوریا، هێرشه‌كه‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆسێشممە ئه‌نجامدراوه، وەڵامی سێ لەو بۆردومانانەی ئیسرائیلیان داوەتەوە.

‌هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی جۆلانی بۆردومان کردووە و ژمارەیەک موشەکی ئاراستەی بۆردومانی خاکی سوریای کردوە".

ئاماژەبەوەشکراوە، بەهۆی بۆردمانەکەوە زیانێکی ماددی زۆری لێکەتۆتەوە.

شایەنی باسە، سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە ئاژانسی رۆژنامەوانی ئەڵمانیای راگەیاند، فرۆکەکانی ئیسرائیل پێگەی سوپای سوریایان لە شارۆچکەی قەتیفە لە باکوری دیمەشقی پایتەخت بۆردومان کردووە، کە گەنجیەی چەک و تەقەمەنی لەخۆگرتووە، بەو هۆیەوە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەکە بیستراوە.

ئەم بۆردومانی سوپای ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە پێشتریش سوپای ئیسرائیل بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی خۆیان لەگەڵ سوریا بۆردومان کرد لە ژێر بیانوی هەبونی مەترسی لەسەر ناوچە سنوریەکانیان.