هۆکارەکانی توش بوون بە هەڵامەت و خۆپاراستن لێیان

PM:01:44:09/01/2018
کورد میدیا:
هەڵامەت یەکێکە لەو نەخۆشیانەی توشی مرۆڤ دەبێت بەتایبەت ئەو کەسانەی کەتوانای بەرگریکردنیان لە لەشدا کەمە و توشی ڤایرۆس دەبن.

هەڵامەت چییە؟

ھەوکردنێکی کاتی بۆشاییە ھەوایەکانی دەوروبەری لووتە و لە ھەوکردنی کاتیدا، بۆشاییەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی لووت ھەو دەبن و ئەستوور دەبن. ئەمە کاردەکاتە سەر دەرچوونی ئەو لینجە ماددەیەی کە دروستی دەکەن. لە ھەوکردنی کاتیی بۆشاییەکان، ھەناسەدان بە کەپوو گران دەبێت. دەوردوبەری چاوەکان و ڕووخسار ئەستوور دەبن، لەوانەیە تۆ ئازاری دەم و چاو و کەللەی سەرت ھەبێت (دەم و چاو و کەللەی سەر وەک لێدانی دڵی لێدەدات). زۆربەی جار ھەوکردنی کاتی بۆشاییە ھەوایەکان لە ئەنجامی ھەڵامەتەوە دەبێت.

هۆكاری تووشبوون بە هەڵامەت چییە؟

سایتی healingdaily دەڵێ ٦٠%ی خەڵكی ئەمریكا وا دەزانن هۆی هەڵامەت بەكتریایە، ٤٠% یشیان وا دەزانن سەرما تووشی هەڵامەتمان دەكات. لە ڕاستیدا ئەو دوو بۆچوونە ڕاست نین. هەڵامەت تەنها بەهۆی ڤایرۆسەوە ڕوودەدات و ڤایرۆسەكە دوور و نزیك كاری بە سەرماوە نییە، بەڵكو لە ئەنجامی كۆنتاكت لەگەڵ كەس یان شتێكی پیسبوو بەم ڤایرۆسە تووشمان دەبێت.
تەنها بەركەوتنی كۆكە و پژمەی كەسی توشبووش تووشمان ناكا، بەڵكو لە دەم و چاو و لووت و دەستی ئەوەوە تووشمان دەبێت.

چارەسەری هەڵامەت
باشترین چارەسەریش بۆ هەڵامەت چارەسەری سادە و ساكار و سروشتییە. ئەنتی بایۆتیكەكانی وەك ئەمۆكیسیلین بە هیچ جۆرێ پێویست ناكات، چونكە ئەمە دژی بەكتریایە و كاری بەسەر ڤایرۆسەوە نییە. پاراسیتۆڵیش بەكار مەهێنە هەتا پلەی گەرمیت لە ٣٩ پلە تێدەپەڕێ و زۆر لاواز دەبێت و تووشی ئازاری ماسوولكە دەبیت، چونكە بەرزبونەوەیەكی كەمی پلەی گەرمی لەش پێویستە، هەم بۆ ڕێگاگرتن لە زۆربوونی ڤایرۆسەكە و هەم بۆ دروستكردنی دژەتەنی لەش كە بەرگری لەشت لە دژی ڤایرۆسەكە بەهێز دەكات.

کەواتە پێویست بە سەردانی دکتۆر ناکات وەختێ تووشی هەڵامەت دەبن، بەڵکو بۆ خۆتان دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری بکەن؛ دەستەكانت زوو زوو بشۆ. كلینیكس بەكاربێنە نەك دەستەسڕ. ڕۆژانە ١٠ پەرداخ ئاو بخۆرەوە. لیمۆ و سەرچاوەكانی تری ڤیتامین سی بخۆ. دوور بکەوەرەوە لە کەسانی تووشبوو و جگەرەکێشانیش.

ئاو یان شەربەتی لیمۆی سروشتی Lemon Juice وەكو سەرچاوەیەیكی دەوڵەمەندی ڤیتامین C سوودی لێ وەردەگیرێت، ئاوا یان لەگەڵ زەڵاتە و خۆراكی تردا تێكەڵ دەكرێت. شەربەتی لیمۆ بەوە ناسراوە كە لەش لە میكرۆب و هەوكردنەكان دەپارێزێت. رێژەییەكی بەرزی لە ترشی میوە Citric Acid تێدایە كە یارمەتی لەش دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكان بەتایبەتی ڤایرۆسی هەڵامەت.

بۆ ئەوەی تووشی هەڵامەت نەبیت:

١. هەوڵ بدە ماچکردنی کەسانی دەوروبەرت کەم بکەیتەوە بەتایبەتی تووشبووەکان.

٢. هەوڵ بدە تەوقەکردن و دەستگرتن کەم بکەیتەوە ئەگەر کردت پاش ئەوە دەستەکانت پاک بشۆ.

٣. رۆژانە چەند جارێک دەستەکانت پاك بشۆ بەتایبەتی لە کاتی ڕۆشتن بۆ شوێنە گشتییه‌کان و گرتنی دەسکی ده‌رگاکان.

٤. ئەگەر لە ماڵەکەتدا کەسی توشبوو هەبوو هەوڵ بدە کەرەسەکانی بەکارنەهێنیت.

٥. خواردنی میوەکان ڕۆژانە بە بەردەوامی بە تایبەتی پرتەقاڵ و لیمۆ.

٦. دوورکەوتنەوە لە خواردنی ساردەمەنییەکان.

٧. ئەگەر کۆئەندامی بەرگریی لەشت لاوازە هەوڵ بدە ڤیتامین وەربگریت.

ئەگەر توشی نەخۆشییەکە بوویت ئه‌وا بەم ڕێگا سرووشتییانە خۆت چارەسەر بکە:

١. حەسانەوە: لەم کاتەدا باشترین شت بۆ تۆ حەسانەوەیە دەبێت ئارام بیت و ماوەیەکی زۆر لە جێگادا بیت تاکو ماندوێتیت نەمێنێت.

٢. وەرزش کردن : زۆرکەس لەم کاتەدا وەرزش کردن بە باش دانانێت بەڵام ئەمە چارەسەرێکی سرووشتییە و پێویستە ئەنجام بدرێت، بەیانیان لە پاش لەخەوهەڵسان.

٣. خواردنەوەی خواردنە گەرمەکان بەتایبەتی شیر.

٤. خواردنەوەی ئاو بە بەدەوامی چونکە ئاو سوودێکی زۆری هەیە و هەوڵی لابردنی ڤایرۆسەکە دەدات.

بیرکردنەوە هەڵەکان لە هەڵامەت:.

1:نەخۆشییەكە بە ئارەقكردنەوە لە جەستە دەردەچێت: زۆر كەس كاتێك هەڵامەت دەگرێـت دەچێتە نێو جێگەیەكی گەرم و جلی زۆر لەبەر دەكات تاوەكو ئارەق بكاتەوە ، بەڵام لە ڕاستیا ئەمە هەڵەیە و تەنهال لەبەر ئەوەی جەستەت گەرم دەبێتەوە هەست بە باشی دەكەیت.

2: ڤاكسینی ئەنفلۆنزا دووچاری نەخۆشیەكەت ئەكات: بە بڕوای هەندێك كەس كاتێك كوتانی وەرزی ئەنفلۆنزای دەكرێت پێی وایە یەكسەر دووچاری نەخۆشیەكە دەبێتەوە بەڵام لە ڕاستیا بیركردنەوەیەكی هەڵەیە و دووچاری نابیتەوە.

3: سیستەمی پارێزگاری جەستە لاوازە: ئەگەر سیستەمی پارێزگاری جەستە لاواز بێت بەرامبەر نەخۆش كەوتن ئەوە هیچ پەیوەندی بە هەڵامەتەوە نیە چونكە كەسێكی نەخۆش و كەسێكی سەلامەت وەكو یەك دووچاری هەڵامەت دەبنەوە.

4: ڤیتامین سی: هەندێك بیروبۆچوون هەیە كە زۆر خواردنی ڤیتامین سی دووچاری ئەنفلۆنزات دەكەنەوە ، ئەمە هەڵەیە و بەكارهێنانی ڤیتامینەكان سودی زۆر دەگەیەنێت بە جەستە.

5: ئەنفلۆنزای زستان: زۆرینەی خەڵك پێی وایە سەرمای زستان دووچاری ئەنفلۆنزات دەكاتەوە، بەڵام لە ڕاستیا پایز و بەهار وەرزی گونجاوی ئەنفلۆنزان.

6: شیر نەخوادرنەوە: خەڵكانیك دەڵێن نابێـت لە كاتی ئەنفلۆنزادا شیر بخورێتەوە چونكە شیر نەخۆشیەكەت قورس دەكات، بەڵام لە ڕاستیا تاوەكو دەتوانیت شیر بخۆنەوە و هیچ رێگریەك نیە بۆ چاك بونەوە.

7: سەرما دەبیتە هۆی ئەنفلۆنزا: هەمیشە گەورەترەكان پێمان دەلێن پۆشاكی زیاتر لەبەر بكەن با نەخۆش نەكەون بەڵام ئەمە هەڵەیە و ئەنفلۆنزا ڤایرۆسیكە لەو وەرزانەیا لە هەوادا بڵاو دەبنەوە كاتێكیش دووچاری دەبیت گەرمات بێت یا سەرما هیچ جیاوازی نیە بوی.

8: لەكاتی بوونی( تا) نابێت خواردن بخۆیت: دەڵین تووش بووی ئەنفلۆنزا لەكاتی بوونی تا دا خواردن نەخوات باشترە بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمە زۆر هەڵەیە چونكە نەخۆش لەو كاتانەدا خواردنە شلەمەنیەكان بخوات تاوەكو زوتر چاك ببێتەوە.