ریاڵ مەدرید بڕیار لەسەر کیبا دەدات

PM:01:17:09/01/2018
کورد میدیا:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوایین بڕیاری لەسەر کڕینی گۆڵپارێزەکەی ئیسپانیاداو بۆ وەرزی ئەمساڵی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بۆندی لەگەڵدا ئیمزاناکات.

بەگوێرەی ھەواڵی رادیۆی ئواندا سیرۆ، یانەی شاھانە ھێنانی کیبا ئاریزابالاگی بۆ قەڵای مەدریدییەکان دواخستووە بۆ وەرزی گواستنەوەی ھاوینەی داھاتوو، چونکە ئەو یاریزانە تووشی پێکانێکی قورس ھاتووەو ئیدارەی یانەی شاھانەش بەو ھۆیەوە کڕینی کیبایان دواخستووە.

کیبا دووچاری پیکانێکی قورس لە ماسوولکەکانی قاچی راستیدا ھاتووەو بەو ھۆیەوە پزیشکەکانی رایانگەیاندووە کە ناچارە نەشتەرگەری بکات و بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، ھەربۆیە زیدان و ئیدارەی یانەی شاھانە لە ھێنانی ناوبراو بۆ ریزەکانی سانتیاگۆ بیرنابیۆ پاشگەزبوونەتەوە.

ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەکردووە کیبای تەمەن 23 ساڵ بەھۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە پێدەچێت بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

بەرلەوەی ئەو گۆڵپارێزەی یانەی ئەتلەتیک بلباو دووچاری ئەو پێکانە ببێت، بەنیازبوون بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی بدەنە یانەکەی ھەرێمی باسک و بۆ وەرزی گواستنەوەی زستانە پەلکێشی مەدریدی بکەن