جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

PM:12:30:09/01/2018
کورد میدیا:
کۆتایی ئەم مانگە جێگری سەرۆكی ئەمریكا زنجیرەیەک سەردان بۆ هەریەک لە وڵاتانی میسر و ئوردن و ئیسڕائیل دەستپێدەکات.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی كۆشكی سپی، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە 20 بۆ 23 ی ئەم مانگەدا، سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

ئەوەش هاتووە، لە سەردانەكەیدا مایك پێنس سەردانی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و شا عەبدوڵا پاشای ئوردن و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەكات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.

لە بەیاننامەیەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، وەك پشتیوانییەك بۆ بڕیارەكەی ترەمپ سەبارەت بە قودس،
سەردانی دیواری رۆژئاوای شارەكە دەكات و وتەیەك لە بەردەم پەرلەمانی ئیسڕائیلدا پێشكەش دەكات.