یارجان بەسەرنجڕاکێشترین شێوە دەردەکەوێت

AM:11:17:09/01/2018
کورد میدیا:
شنیار ئەحمەد، ناسراو بە یارجان، كاری مۆدێل دەكات و ئاماژە بەوەش دەكات حەزی لە كاری پێشكەشكارییە، یار جان لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە شاجوانی كچی ناو زانكۆكان هەڵبژێردرا.

لە نوێترین پۆستیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوەو هەوادارانی وەسفی جوانیەکەی دەکەن، وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت کە لە ڕیکلامی کۆمپانیای هواویدا بەشدارە.

شنیار ئەحمەد تەمەن 21 ساڵ خوێندکاری زانکۆی سلێمانیە، لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن بەشێک لە پەڕەکانی فەیسبووک وەکو جوانترین کچی زانکۆکانی کوردستان هەڵبژێردراو پێش ئەنجامدانی ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوان بە فەرمی، ئەمەش کاردانەوەی زۆری هەبوولەسەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.