نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:09:23:09/01/2018
کورد میدیا:
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت گەیشتە زیاتر لە ٦٨ دۆلار .

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 68دۆلار و 18سەنت فرۆشرا، هەروەها  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوى ئەمریکى  بە 62 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلارو 77 سەنت فرۆشرا، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە 61 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.