عیراق: له‌ماوەی 12 ساڵدا زیاتر له‌ 200 ملیار دۆلار تاڵانكراوه‌

PM:06:54:08/01/2018
كورد میدیا:
سه‌رۆكی‌ لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایده‌كات، كە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 200 ملیار دۆلار بەتاڵان براوە.

تەڵاڵ زەوبەعی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، ئاسایش و ئارامی سیاسی لەعیراق  بەهۆی لێپرسراوانی گەندەڵكارەوە مەترسیان لەسەردەبێت.

بەوتەی زەوبەعی بەر لە كەوتنی پارێزگاكانی نەینەواو سەڵاحەدین و ئەنبار و داگیركردنی لەلایەن داعشەوە، پارێزگارەكانیان لە گەندەڵی و دزینی پارەی دەوڵەتەوە تێوەگلابوون و سەرهەڵدانی گروپە چەكدارەكانیش پەیوەندی بەو گەندەڵیەوە هەبوو.

لای خۆیەوە موسا فەرەج سەرۆكی پێشووی دەستەی دەستپاكی كە ساڵی 2004 دامەزراوە، بەهەمان سەرچاوەی راگەیاندوە، كە پەیوەندیەكی راستەوخۆ هەیە لەنێوان بەرپرسە گەندەڵكارەكان و تیرۆردا و مانەوەی بەرپرسە گەندەڵكارەكانیش لەدەسەڵاتدا وا دەخوازێت لەپاڵ كۆكردنەوەی پارەدا بارەگاو چەك و ئۆتۆمبیل و میلشیاو راگەیاندنیان هەبێت كە هەموو ئەوەش پێویستی بەدارایی مانگانە دەبێت.