ئه‌ردۆغان سكاڵای له‌ دژی‌ ركابه‌ره‌كه‌ی‌ تۆماركرد

PM:06:15:08/01/2018
كورد میدیا:
سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تی پێكردن پێی، سكاڵای له‌ دژی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی گه‌لی‌ كۆماری‌ توركیا تۆماركرد.

به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سکاڵای لەسەر سەرۆکی گشتیی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو تۆمار کرد،  بەھۆی ئەوەی لەو گوتارەی لە پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لە شارەوانی بەشیکتاش پێشکەشی کرد سووکایەتی پێکردووە.

ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ ركابه‌رییه‌كی‌ تووند له‌ نێوان هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ردۆغان و كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ بوونی هه‌یه‌ و چه‌ندین جار و له‌چه‌ند رۆنه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ جه‌ماوریدا هێرشیان كردۆته‌سه‌ر یه‌كتر.