بارزانی و تاڵەبانی داوای نێوەندگیری لە ئەوروپا دەکەن

PM:02:13:08/01/2018
ژیان: شه‌رق ئه‌ل ئه‌وسه‌ت
"سه‌ره‌تای ئەمساڵ له‌وانه‌یه‌ سه‌ره‌تایه‌كی نوێی بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی كورده‌وه‌ ئاشكرابووه‌ بڕیاره‌ له‌ ده‌ستپێكی ساڵی 2018دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ نێوه‌ندگیری سه‌رۆك كۆماری عێراق و به‌ چاودێری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات".

له‌دوای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان و تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌موو روداوه‌ی كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا رویاندا مانگی كانونی یه‌كه‌م، تاڕاده‌یه‌ك مانگێكی جیاوازبوو بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ له‌م مانگه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دوو سه‌ردانیان بۆ دوو له‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كانی دونیا ئه‌نجامیدا كه‌ بریتیبوو له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ نێوه‌ندگیری سه‌رۆك كۆماری عێراق و به‌ چاودێری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات‌.


له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌یان به‌ گه‌رموگوڕییه‌وه‌ له‌ به‌شێك له‌ میدیاكان باس له‌م سه‌ردانانه‌ كران، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان به‌ ده‌ستكه‌وت ناویان بردن بۆ قۆناغی ئێستای كوردستان. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌ر زوو ئه‌و پرسیاره‌ هاته‌ئاراوه‌، ئایا سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ دووباره‌ به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چوه‌ته‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا یانیش بۆ رازیكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌ به‌ بوون به‌ نێوه‌ندگیر و چاودێر له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌لایه‌ن په‌له‌مانتارێكی كورده‌وه‌ له‌ به‌غدا درایه‌وه‌ كاتێك ئاشكرایكرد،  سه‌ره‌تای ساڵی نوێی هه‌رێم و به‌غدا به‌چاودێری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌ نێوه‌ندگیری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ست به‌گفتوگۆكانیان ده‌كه‌ن.


بۆ دووباره‌ به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چوه‌ته‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا یانیش بۆ رازیكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌ به‌ بوون به‌ نێوه‌ندگیر و چاودێر له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟‌.


له‌و باره‌یه‌وه‌ ماجد شنگالی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ورده‌كاری ئه‌م بابه‌ته‌ ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت"بڕیاره‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ هه‌ولێر و به‌غداد به‌ چاودێری و هاوكاری لایه‌نی سێیه‌م كه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی كێشكانیان ده‌ستبه‌ گفتوگۆكانیان بكه‌ن، چونكه‌ هه‌بوونی لایه‌نی سێیه‌م كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێت متمانه‌ی زیاتر بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان دروستده‌كات".

له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ دووباره‌ بونیادینانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی و رۆڵی ئه‌و به‌رپرسه‌ كورده‌ی عێراق له‌م گه‌ڕه‌ نوێیه‌ی گفتوگكان پاش تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ هه‌وڵه‌كان به‌ نێوه‌ندگیری فوئاد مه‌عسومه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات "سه‌رۆك كۆمار ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ ئێشتا هه‌ولێر و به‌غدا تێیكه‌وتون، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ڕێز له‌ ده‌ستوری عێراق ده‌گرن".



فشارخسته‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بۆ به‌ گه‌رموگوڕی قبوڵكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا لایه‌نێكی تر ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ كه‌ به‌وته‌ی  شنگالی ئه‌م وڵاتانه‌ فشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر عێراق له‌و باریه‌وه‌.

ماجد شنگالی له‌باره‌ی فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو"حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ژێر فشاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسادایه‌ به‌تایبه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێستا تۆپه‌كه‌ له‌قاچی ئه‌ودایه‌ بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عێراقییه‌كانه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات  و به‌ر له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندی گرژییه‌كان بگرێت".

عه‌بادی له‌ژێر فشاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسادایه‌ به‌تایبه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێستا تۆپه‌كه‌ له‌قاچی ئه‌ودایه‌.


هاوكات  شێروان ئه‌ل وائیلی، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق وته‌كانی شنگالی پشتڕاستده‌گاته‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان و ده‌ڵێت"هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردنه‌ به‌ به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی دۆخی عێراق به‌ سه‌قامگیری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ساڵی نوێی گفتوگۆ به‌ به‌رهه‌مه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌ن".



له‌باره‌ی ورده‌كاری و پلانی ده‌ستپێكردن به‌ گفتوگۆكان ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌شلێت"فوئاد مه‌عسوم، پێشنیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی چوار قۆڵی كردووه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌ستی تاوتوێكردنی شێوازی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بخرێنه‌ڕوو گفتوگۆیان له‌باره‌ بكرێت، چونكه‌ ئه‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت چیتر دواخستنی گفتوگۆكان هه‌ڵناگرێت".

جێی ئاماژەیە پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا باسی له‌ بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و وتی "پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاوه‌ هه‌یه‌ بۆ زوو ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ نامه‌یه‌كی به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌ له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسومه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆی ئاینده‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.